اهنگ شاد سیوان کریمی و دلزار عابدی به نام شازاده ی کوردستان همراه با شعر کامل اهنگ و پخش انلاین از وبسایت کردموزیک ارائه پخش میباشد .
ئەی ئەوینی ئاسمانی
بۆ من ئارامی گیانی
لە خۆمم خۆشتر دەوێی
بریا خۆیشت ئەتزانی
(ئەی شازادەی کوردستانم، تەنیا ئاواتی ژیانم،
ئارامی ڕۆح و گیانم)
چی زێڕ و گەنجی دونیا؟
مرواری لە بن دەریا!
گیانیشم بێ بۆت دێنم
تۆ بۆ من بە، بە تەنیا
(ئەی شازادەی کوردستانم، تەنیا ئاواتی ژیانم،
ئارامی ڕۆح و گیانم)
شازادەی خاوەن شکۆ
شیرین شێوەی لەسەرخۆ
سوێندم بە خاکی کوردان
دڵم گیرە لە لای تۆ
(ئەی شازادەی کوردستانم، تەنیا ئاواتی ژیانم،
ئارامی ڕۆح و گیانم)
لە دوور هاتووم گوڵ خانم
ڕێگەی کۆشکت نازانم
چاو لە غەریبان ناکەی
قوربانت بێ چاوانم
(ئەی شازادەی کوردستانم، تەنیا ئاواتی ژیانم،
ئارامی ڕۆح و گیانم)
دانلود تمام اهنگ های سیوان کریمی

نظرات