توضیحات

ئەرێ گیانە وە گیانت قەسەم
ئاگرەکەی تۆیە بەربووە لە جەستەم
زوڵەیخام زەردەن زوڵەیخام زەردەن
زەردی زوڵەیخام چون خۆرە زەردەن
چوومە سەرینی سەلامێ کردم
ئەو بان چاوی دا تەعجوب نەمردم
ئەو بان چاوی دا لێو وە خەنەوە
عەلەیکەی وە بان دیەی سەنەوە

شوکرانەم وە تو خودای بێ خەیاڵ
شەوگاری ئیمشەو لێم بکەی وە ساڵ
ئەمشەو تا بەیان دەم لە ناو دەم بوو
دەسم سەڕافەی ناو سینە و مەم بوو

کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
لە دووری باڵات زۆر پەرێشانم
ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هەردەی گەرمیانە

هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە
کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە
ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هەردەی گەرمیانە

متن مخفی

صفحه رسمی کرد موزیک در اینستاگرام

کانال رسمی کرد موزیک در تلگرام

آدرس جدید کردموزیک

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *