ڕاوەستاوە لەو بانە دەستی لە کەمەر دانا
دەستی لە کەمەر دانا هەر دەڵێی کچە سوڵتانە
تەشی دەڕێس بە ڕانی باریکە یان قەویانە
عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم
تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی جا لە خۆمت مارە دەکەم
ئەگەر بمدەیتێ ماچێ جا خۆمت بەقوربان دەکەم
***
چەند جوانە چاوی کاڵی ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
هەرچەن چاوێک هەڵدێنێ دڵی هەزار ئەسووتێنێ
عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم
تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم
ئەگەر بمدەیتێ ماچێ جا خۆمت بەقوربان دەکەم
ئەگەر دایکت ڕازی بێ جا لە خۆمت مارە دەکەم
***
گیانە سلێمانی خۆشە وەڵا قەسر و دوکانی
ئەوە لەگەڵ سەرچنار وەڵا عەسر و بەیانی
عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی جا ماچێ سەر گۆنات ئەکەم
ئەگەر دایکت ڕازی بێ جا لە خۆمت مارە دەکەم
صفحه رسمی کرد موزیک در اینستاگرام
کانال رسمی کرد موزیک در تلگرام
آدرس جدید کردموزیک
نظرات