توضیحات

گورانی نوی اگرین دلشاد

ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا
وەک شیعر و ئاواز لە یەک جەستەدا
دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆ خۆی بمانباتەوە

***
ئێمە پەروەردەی یەک خۆڵ و ئاوین
بۆ یەک مەبەست و بۆ یەک پێناوین
لە ناو یەکترا تواوینەوە
ڕێبواری یەک ڕێین جیا نابینەوە

***
پەیمانمان داوە تا لە ژینا بین
بۆ تەنیا ساتێ بێ یەکتر نابین
ئەگەر لەو دنیاش زیندوو بینەوە
هەر وەکو ئێستا یەک ئەگرینەوە

***
یەک بۆ یەکترین خۆراکی گیانین
لە تەنگانەدا بۆ یەک قوربانین
ئەشقی پیرۆزی ئێمە وەهایە
هەتا خواوەندیش لێمان ڕەزایە

***
بە سەرسامی لەسەر لوتکەی بڵندی عومری گەنجیم وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکو خەو دێتە بەر چاوم

صفحه رسمی کرد موزیک در اینستاگرام

کانال رسمی کرد موزیک در تلگرام

آدرس جدید کردموزیک

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *