ئەم ماڵە هەژاریمە بە سەرما نەڕوخێنی ، نەتۆری
سەر لە جۆم و لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی ، نەتۆری
ئەم ماڵە بەبۆنەی تۆوە بەر پایە ئەزیزم ، ئەزیزم
لانەیەکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی ، نەتۆری
نەتۆری ، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
***
تۆ بڵێ شاخی مار شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم ، نەتۆری
تۆ گیانت بوێ هەر بە خودا بۆت دەرئەهێنم ، نەتۆری
بەو شەرتە کە دیسان وەکو جاران تۆ لەلام بی ، ئەزیزم
ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم ، نەتۆری
نەتۆری ، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
***
بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن ، نەتۆری
مەهێڵە ئەوانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن ، نەتۆری
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بە خێڵان ، ئەزیزم
ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن ، نەتۆری
نەتۆری ، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
صفحه رسمی کرد موزیک در اینستاگرام
کانال رسمی کرد موزیک در تلگرام
آدرس جدید کردموزیک
نظرات