بمبینە لە دوور یاران چاوەکەم نەمامی باڵات
لادە ئەگریجە لە ڕووت چاوەکەم دەمخەمە گۆنات
ئەی یاری نازدار دەردت لە من x2
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من
بەسیە بێ مەیلی هاوار تۆ بزانە حاڵی زارم
لە بێ مەیلی تۆ ئازیز خوێن دڵ و دەروون زوخاڵم
دەردت لە من ئازیز دەردت لە من x2
دەردی باڵاکەی بەرزت لە من
دەردی چاوانی مەستت لە من
ئەر مەیلت نەبێ ئازیز بێ تۆ ژینم نابێ کاتێ
یاخوا بەبێ مەیلی تۆ چاوەکەم نەسرەوم ساتێ
ئەی یاری نازدار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من
صفحه رسمی کرد موزیک در اینستاگرام
کانال رسمی کرد موزیک در تلگرام
آدرس جدید کردموزیک
نظرات