ناصر مام رستمی آهنگ خه م

آهنگ جدید ناصر مام رستمی به نام خم + متن اهنگ

توضیحات

دانلود آهنگ خم از ناصر مام رستمی + شعر آهنگ

 

شـوشـەیـە دڵـی مـن ناگـرێ بـەرگەی ئەو خـەمـە
ناسـکـە هەستی مـن چاوەکەم، چاوەکەم پڕ نەمە
لێم مەپرسن لەبەر چی کەم دەخۆم و کەم خەوم
نان ئاوم لــێ حـەرامـە خـەم دەخـۆم ســێ ژەمـە

من
دەسـوتـــێـــم هــەمـو شـەو بـێ وچان لـە دوریـت
تۆ
کـوتت هـیـچ نایا لـەدەستم، خـودا بیدا سـەبوریت
من
نەماوە تین و گڕ لەماڵم دا
تۆ
دەمکوژی ئاخری ڕۆژێ بە شەوقی گەردنی بلوریت

بەڵێن وابو گیفانی من و جانتای تۆ کلیلی یـەک ماڵـی تـێدابـێ
دەنگ و بیر و خەیاڵ و پێکەنیت لەمێشکم دا تا ماوم
ون نابێ

نازانم لێـت گـەڕێـم یا لێـت گـەڕێم چـۆن بڵێم
ئـەوەنـدە شـێواوم دەمهەوێ لە خـۆم هـەڵـێـم
خەمی تۆ پیری کردم موی سپیم وەدەر کەوت
لە ڕوخسارم ئاشـکرایـە با منـیش هـیـچ نـەڵێم

بـــۆ کـوتنی دەردەکانـم دەبـێ دەنگم هەڵـبـڕم
خەمبارم و خەم بارە لێم سوێند بە چاوی تەڕم
خـەمــی تـۆ وەک تێکەڵاوێک لە بەفـر و ئاگـرە
لە دێڕ بە دێڕی ژینم هەم دەسوتێم هەم سـڕم

بۆ هەڵکردنی سیگارم نەبونی تۆ بۆتە هـۆم
بەجیاتی عەترەکەت بۆنی دوکەڵ بۆتە بۆم
خەمی تـۆم هەر لەلایە چاوەڕێتە وەک منە
تێپەڕی ساڵێکـی دیکـە، هــەر نـەداری تــۆم

 

 

دانلود تمام آهنگ های ناصر مام رستمی

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *