دانلود اهنگ قدیمی نجمه غلامی به نام ئای به ژن ریک + متن آهنگ

توضیحات

شعر آهنگ ئه‌ی به‌ژن ریک :

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوت پەری

بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

هەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەش

وەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەش

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری

بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

تیشکی ڕووت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم ئەدا

خشڵی شیعرم وا ئەڕازێ بووکی هەست جوانتر دەکا

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری

بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەلوەری

وک پەپوولە گیانی تینووم بو قومی عەتری نیگات

وک پەپوولە گیانی تینووم بو قومی عەتری نیگات

دیت و دەروا هەر شنەی دی تا بە برژانگت بگات

دیت و دەروا هەر شنەی دی تا بە برژانگت بگات

هه ی بەژن رێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری

بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ

تێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری

بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو ئەنێم

مەست ئەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت ئەڵێم

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری

بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *