دانلود اهنگ هجران از کامیار فاتحی + تکست اهنگ
- 3 اسفند 1396
Download New Music kamyar fatehi Called Hijran
آهنگ کردی جدید کامیار فاتحی به نام هجران

kamyar fatehi - Hijran
کامیار فاتحی - هجران
دریافت موزیک
Hijran
” هیجران”
قەت لە دڵما نامرێ ئەشقت بە چی بڕوا دەکەی؟
بۆ دەڕەنجێنی دڵم بەم نازوو بەم عیشوانەوە؟
شاعیری وەک من نییە بێ دەستەڵاتوو ڕەنجەڕۆ
چۆن هەمووی شێعری منی بەو چاوە پڕ مەکرانەوە
دیارە ڕەنجاوی لە من وا چاوەکانت پڕ خەمن
تۆ بڕەنجێی چۆن بژیم من بەم هەموو تاوانەوە
تۆ نەبی من دڵنیام دەمرم ئەگەر بێتوو بڕۆی
دەبمە چیرۆک و هەقایەت دەمخەنە ئەفسانەوە
دەبمە دێوانە ئەگەر لادەی لەسەر عەهدوو وەفات
وا دەکەم نێومان بچێتە دەفتەروو داستانەوە
شاربەشار و دێ بەدێ دەیپشکنم بۆ دیتنەوەت
تادەدەم گیان و دڵم بەم دەردە پڕ هیجرانەوە
تۆ بڕۆی دەمکووژێ دووری و دەردی هیجری تۆ گۆڵم
دوور لە چاوی تۆ خەیاڵ و هەست و دڵ ئەتوانەوە
خۆم دەزانم وردە وردە پیر ئەبم بەم دەردەوە
کوا دەمێنێ هێزی پێم بەم لاقە بێ هێزانەوە
رەنجی دووری دڵبەرت پشتی چەمانی ئەی پەژار
کوا تەماشای تۆ دەکا بەم ڕەنگ و ڕووی پیرانەوە .
ناسر فەرشادیان(پەژار)
دانلود اهنگ هجران از کامیار فاتحی + تکست اهنگ