تکست اهنگ
رۆبارێکی بە پڕتاوین
پڕ به گوتاری هەتاوین
دەبینە هەور و با و ئەڤین
دەبارینەوە سەر زەوین
لێرەوە تا مانگ و ماسی
ئێرە وڵاتی ئێمەیە
لە ئێستاوە هەتا هەتا
گەردوون بە کاتی ئێمەیە
جێژنە جێژنی رووناکیە
ولات هه مو دل پاکییه
دلمان داوە بە رزگاری
دڵی هەمومان خاکیە
دارستانی بڕواین ئێمە
دەوەن چۆنە، ئاواین ئێمە
بیلبیلەی چاومانە زەیتوو
کەژ و کێو و زەریاین ئێمە
ئەی رۆژهەڵاتی نەوت و خوێن
ئەی ئازادی بێ سەر و شوێن
مانگ و رۆژی ئێمە و ئێوە
وا لە رۆژاواوە هەڵدێن
ئەی دوژمنی ژین و ئەوین
ئێمە لە ئاو و ئاگرین
بە شاهێدی باخی زەیتوون
دانلود اهنگ جیژنی روناکی از محسن خالدی
نظرات