دانلود آهنگ فیرت کردم از نوید زردی
آهنگ فیرت کردم از نوید زردی + متن اهنگ
فێرتکردم
ئەو وشانەی دڵم ئەیڵێ
پێتی نەڵێم
فێرتکردم
تازه منیش
ئیتر لەگەڵ خۆما بدوێم
فێرتکردم
بە تەنهایی بڕۆمە قاوەخانەکە
بیرکردنت هه مو روژی
باس بکەم بۆ فنجانەکە
فێرتکردم
هەموو جارێ
بەخت بگرمەوە بۆ خۆم
بزانم لەگەڵ ئەوینت
تا کوێ ئەڕۆم
بزانم کەی
دەست لە هەموو شتێ ئەشۆم
خۆزگە هەرگیز
درۆم لەگەڵ نەئەکردیت
بۆم ئەنووسیت بیرت ئەکەم
کاتێ کە بیرم ئەکردیت
خۆزگە ئەو خەوانەی ئەمدین
هەمووم بۆت ئەگێڕایەوە
خۆزگە سەرەتای ناسینت
هەمدیسان ئەگەڕایەوە
خۆزگە ژیان
یەک ڕۆژ سەری ئەدایەوە
خۆزگە تا ڕۆژی مردنم
هەر بۆنەکەت بە سنگمەوە ئەمایەوە
خۆزگە مردوو
لەو ڕۆژەی کە خۆی ئەیەوێ
ئەژیایەوە
من ڕۆژی لەدایک بوونتم هەڵئەبژارد
پێش مردنم، ئەو بەروارەم بۆ خوا ئەنارد۰
رەنج سەنگاوی

سلام دوستان.
کسی معنی فارسی آهنگ رو بلده؟
ممنون میشم اگه میتونید ترجمه شو هم بذارید🙏