دانلود اهنگ زیبای استاد محمد ماملی بنام بلویری شوان با کیفیت اصلی MP3 320
12 دقیقه آهنگ نایاب کوردی + کیفیت مناسب تقدیم به شما
شعر : استاد هیمن
متن آهنگ بلویری شوان از محمد ماملی:
نیوه شه‌وه دنیا خامۆش
دێته گوێم ئاهه‌نگێکی خۆش
ئاهه‌نگێکی گیان په‌روه‌ره
شادی هێنه خه‌فه‌ت به‌ره
ئاهه‌نگێکی دڵ نه‌وازه
تاره یۆڵۆنه یا سازه
نا نا ئاهه‌نگی بلوێره
جا وه‌ره گوێی بۆ ڕادێره
هه‌زار خۆزگه‌م به خۆت شوانه
که به‌و مانگه شه‌وه جوانه
دانیشتووی له ڕژد و هه‌ڵدێر
په‌نجه ده‌بزێوی له بلوێر
ئاغاش به نۆکه‌ر ناگری
وه‌ک من له داخا نامری
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی به که‌یفی بێ خه‌می
وه‌ره شوانه هه‌موو شه‌وێ
نیوه شه‌وێ کاتی خه‌وێ
له‌و کێو و نواڵه زه‌نوێره
تێ تووڕێنه له بلوێره
له سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه
په‌نجه له بلوێر ببزێوه
با کێوه‌که ده‌نگ داته‌وه
شاعیریش خه‌و بیباته‌وه
نظرات