توضیحات

آریاس جوان اهنگ زور الوزم

زۆر ئاڵۆزە دڵو ڕووحو مێشکەکەم
دوور لە خۆمو ئەم ڕۆژانە چی ئەکەم
من چیم ئەوێ دوو دڵم پڕ لە خەمم
شار بۆنی ماتەمی خستۆتە دڵم

من پێویستیم بە حاڵێکی خۆشە بەڵام دەنگداتەوه
من پێویستیم بە بارانە فرمێسکەکان بشواتەوە
ماندووم لە خۆم لەو گێژاوە دێمو دەچم وەک ئەوەی نیم
لە لاپەڕەی مێژوو دا من سەردەمێکی بێ سوود ئەژیم
………………………………………………………………………
دڵ بەچی خۆش کەم کاتێ نابینم دڵخۆشی دایکم
دڵ بەچی خۆش کەم کوا ئاسمانو ئەستێرەکانم
دڵ بەچی خۆش کەم کوا دیمەنی جوان کوا ماڵەکەمان
دڵ بەچی خۆش کەم ئاسۆی نادیار سەد خۆزگەم بە پار

من پێویستیم بە حاڵێکی خۆشە بەڵام دەنگداتەوه
من پێویستیم بە بارانە فرمێسکەکان بشواتەوە
ماندووم لە خۆم لەو گێژاوە دێمو دەچم وەک ئەوەی نیم
لە لاپەڕەی مێژوو دا من سەردەمێکی بێ سوود ئەژیم

متن و شعر : ئاریاس جەوان

متن ترانه و شعر آهنگ زور الوزم از اریاس جوان

دانلود اهنگ کردی

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *